ئەرشەد ساڵحی: ئۆپەراسیۆنی عەفرین ئاشتەوایی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دێنێت

ئەرشەد ساڵحی: ئۆپەراسیۆنی عەفرین ئاشتەوایی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دێنێت

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند لەشكركێشی توركیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان ئاشتەوایی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دێنێت.


ساڵحی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی توركیاوە، كە نێویان لێ ناوە "لقی زەیتون"، رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، ئۆپەراسیۆنی ھێنانی ئاشتی و سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".


ساڵحی گوتی "ئۆپەراسیۆنەکە خزمەت بە یەکپارچەی خاکی ناوچەکە دەکات".


سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوەش دا کە سیخورەکان لە دوای ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، ھەوڵیان دا تورکیا رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بکەنەوە و راشیگەیاند تورکیا گشت ئەم ھەوڵانەی پووچەڵ کردەوە.


ساڵحی رەخنەی لە بوونی پەکەکە لە عێراقیش گرت و رایگەیاند "پێویستە ناوچەی ئارام لە دژی ئەو جۆرە رێکخراوە تیرۆریستانە پێک بھێنرێت".



لەوەتەی رۆژی شەممەی رابردووەوە سوپای توركیا لەشكركێشییەكی گەورەی بە هاوكاری چەند میلیشیایەكی عەرەبی و توركمانی سووریا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.

bas news-
Top