ئه‌مریکا ڕێوشوێنی توند بۆ فڕۆکه بارههڵگرەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست دادەنێت
ئاژانسه ئه‌مریکییه‌که، داوایکردووه که سیسته‌مێکی تایبه‌ت بۆ پشکنینی ئه‌و فڕۆکانه دابنرێ که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌فڕن بۆ ئه‌مریکا و له سه‌ره‌تای هه‌موارکردنی ئه‌و شێوازیی ڕێوره‌سمی ئاسایشه توندوتۆڵه فڕۆکه‌کانی پێنج وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاریکراوه که له حه‌وت فڕۆکه‌خانه‌وه ده‌فڕن.
ئه‌و فڕۆکهخانانهش، فڕۆکه‌خانه‌ی قاهیره، ڕۆیاڵ ئوردون، له فڕۆکه‌خانه‌ی شاژن عه‌لیا، ، فڕۆکه‌خانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز و شا خالید، هه‌روه‌ها فڕۆکه‌خانه‌ی دۆحه، و فڕۆکه‌خانه‌ی ئیتیحاد له دوبه‌ی و فڕۆکه‌خانه‌ی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. ئاژانسه‌که، له فه‌رمانه‌که‌یدا، داوایکردووه ده‌سه‌ڵاته‌کانی که بڕیاره‌که جێبه‌جێ ده‌که‌ن، راسته‌وخۆ له شوێنه ده‌ستنیشانکراوه‌کان ڕێسا نوێیه‌کانی ئاسایش جێبه‌جێ بکه‌ن.
گوته‌بێژێک به ناوی فڕۆکه‌خانه‌ی کوین عه‌لیای ئوردنه‌وه، گه‌یشتنی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی پشتڕاستک ردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه ماوه‌ی یه‌ک مانگ ده‌رفه‌تیان پێدراوه بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێوشوێنه‌کانی ئاسایش و وتووشیه‌تی که له ئێستاوه ده‌ستیان به‌جێبه‌جێکردنی کردووه.
kdp-
