سۆرینتۆی نوێ له لایه‌ن راگه‌یاندنكاران تاقی كرایه‌وه
كۆمپانیای نیم بریكاری فه‌رمیی كیا مۆتۆرزی كۆری له ئاهه‌نگێكدا له شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك راگه‌یاندنكارانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و ئۆتۆمبیلی داوه‌ت كرد بۆ ناساندنی ئۆتۆمبیلی سۆرینتۆی ٢٠١٨ و دابینكردنی هه‌لی لێخوڕین بۆ سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان. سه‌ره‌تا ده‌ریا وریا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای ناوبراو به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و تیشكی خسته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه به‌سه‌ر سۆرینتۆی نوێ‌دا هاتووه.
پاشان سه‌باره‌ت به به‌شی چاككردنه‌وه و پارچه یه‌ده‌گه‌كانی كیا مۆتۆرزی كرد كه ته‌نیا له نیم به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كۆریاوه دابین كراوه روونكردنه‌وه‌ی دا.
دواتر هه‌ر یه‌ك له راگه‌یاندنكاران ئۆتۆمبیله نوێیه‌كه‌یان لێخوڕی و رای تایبه‌تی خۆیان به‌و پرۆسه‌یه خسته ڕوو.
سۆرینتۆی نوێ به بزوێنه‌ری ٣٥٠٠ لیتره و به هه‌شت خێرایی گێڕ كار ده‌كات و جیاوازیی له رووكه‌شی ده‌ره‌وه ده‌بیندرێ به به‌راورد به مۆدێله‌كانی پێشتر.
خه ليل بله يى
