سلێمانى.. کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی ھاووڵاتیان دەکات
ھاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆى ھەڵبژاردنەکان له عێراق، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لەیەك ملیۆن و 389 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تائێستا تەنها 692 هەزار و 107 كەس خۆیان تۆماركردوە كە دەكاتە ڕێژەی 55%ی دەنگدەر.
ههر بۆیه، داوای لەسەرجەم هاووڵاتیانى پارێزگاكه كرد، بەپەلە سەردانی بنكەكانی تۆماركردنی بایۆمەتری بكەن و كارتی ئەلیكترۆنی وەربگرن.
ڕوونیشی کردەوە، ئەمساڵ سیستمێكی نوێ بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان كاری پێدەكرێت، كە سیستمێكی جیاوازە و پێشتر كاری پێنەكراوە، گوتیشی: "سیستەمەکە بریتیە لەوەی کە پێویست ناكات جیاكردنەوەی دەنگەكان لەلەلایەن كارمەندی بنكەكانەوە ئەنجام بدرێت".
ئهو بهڕێوهبهره، ئاماژەی بەوەشدا، كه تۆماری دەنگدەران جیاوازە لەو تۆمارانەی پێشتر لەپرۆسەی دەنگداندا كاری پێكراوە، گوتیشی: "تۆمارێکی پاك و بێگەردە لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستەوخۆ ئەو سندوقەی کە دەنگهكهى تێدهخرێت، ئەلیكترۆنییە و دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەكە لەكەمترین ماوەدا ئەنجامی سندوقەكان بۆ بەغدا بەرزدەكرێتەوە، بهو شێوهیهش لەچەند خولەكێكدا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکرێت"
bas news -
