لە گەرمیان گەنجێك بە چەکی کڵاشینکۆف له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ كوژرا

لە گەرمیان گەنجێك بە چەکی کڵاشینکۆف له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ كوژرا
به‌رپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی پێشووی خورماتوو، ڕای دەگەیەنێت، دوای ئەوەی کەسێك له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كى خۆی بەچەکی کڵاشینکۆف دەکوژێ، لەلایەن خۆبەخشەکانی خورماتووەوە دەستگیر دەکرێ و ڕادەستی ئاسایشی کفری ده‌كه‌ن.


"ڕۆژی دووشەممە 22/ 1/ 2018 دوای ئەوەی دوو کەس بۆ ڕاوكردن ڕۆشتوون، لە نیوان گوندی عەزیز قادر و پیرەمەوەنی (محەمەد عەزیز) بە چەکی کڵاشینکۆف شەش گولە به‌ هاوڕێکەیەوە دەنێت و دەیکوژێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ دوای ئەو تاوانه‌ کاتێك خۆبەخشەکانی خورماتوو لە ناوچەکەدا تاوانباره‌كه‌ به‌پەشۆکاوى ده‌بینن، ڕایده‌گرن و پرسیارى لێده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "داعشێکم کوشتووە".


ئەوەشی ئاشکرا کرد، كه‌ خۆبەخشەکان دەست بەجێ ئاسایشی کفری ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ بكوژه‌كه‌ ڕادەستی ئاسایشی کفری ده‌كه‌ن، دوای لێکۆلینەوەش دانی بە تاوانه‌كه‌یدا ناوە کە هاوڕێیەکی خۆی کوشتوە.
bas news -
Top