نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌ربڕی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه، "ئه‌وان ئاماده‌ن هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به 50 هه‌زار هاووڵاتی له عه‌فرین بكه‌ن، وێڕای ئاماده‌ییان بۆ هاوكاریكردنی 30 هه‌زار ئاواره‌ی دیكه‌ی پارێزگای حه‌له‌ب".
شاری عه‌فرین له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی باكووری رۆژئاوای سووریایه و، جوگرافیای ئه‌و شاره وا هه‌ڵكه‌وتووه، كه ببێته به‌شێكی دابڕاو له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان، عه‌فرین له ئێستادا له‌چوار لاوه گه‌مارۆ دراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی ئه‌و شاره و، به‌ئه‌سته‌م ده‌توانن له‌و شاره بێنه ده‌ره‌وه.
له رۆژی شه‌ممه‌وه، هێرشی توركیا به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێكردووه و، تادێت شه‌ڕه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی، كه زۆربه‌یان هاووڵاتی سڤیلن.
k24 -
