ڕژێمی ئه‌سه‌د لە دژی لەشكركێشی توركیا پشتگیری یەپەگەی نەكردووە
ڕژێمی ئەسەد لە بەیاننامەیەكدا داوای كردووە توركیا پێشێلی خاكی سووریا نه‌كات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا دژی یه‌په‌گه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه.
عه‌فیف دێلا سیاسییه‌كی نزیك له ئیداره‌ی به‌شار ئهسهدە و ئه‌ندامی باڵای حزبی به‌عسی سووریایه، له‌م ڕووه‌وه ئاماژه‌ی داوە كە تا ئێستەش سووریا یه‌په‌گه‌ی پێ هێزێكی یاسایی نییه، چونكه ئه‌مریكا بۆ مه‌رامی سیاسی تایبه‌ت به خۆی به‌كاری ده‌هێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێ "سووریا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا نییه، چونكه یه‌په‌گه دروستكراوی ئه‌مریكایه و ده‌زانین ئه‌مریكا بۆچی دروستی كردووه، تا سووریا پارچه پارچه بكات و پاڵپشتی له سیسته‌می فیدرالیزم ده‌كات. به‌داخه‌وه چونكه له كۆتاییدا یه‌په‌گه‌ش هه‌ر سووریین".
به‌ڵام نایشارێته‌وه له كاتی شه‌ڕكردن دژی گرووپی تیرۆریستی داعش، سووریا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا گفتوگۆی كردووه و به یه‌كه‌وه شه‌ڕیان دژی ئه‌و گرووپه كردووه.
ئه‌و سیاسییه پێی وایه له داهاتوودا ره‌نگه دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا بكرێت، ئێستەش حكوومه‌تی سووریا له‌و رووه‌وه له گفتوگۆدایه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێكی تری چه‌كدار كراوه و خه‌ڵكی سووریا سوودی لێ بینیوه.
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیاش بۆ سه‌ر عه‌فرین، دێلا گوتی "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا ته‌نیا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه، به‌ڵكو پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئهستانهشه. چونكه له رێككه‌وتنی ئه‌ستانه‌دا به ئاشكرا به توركیا گوتراوه نابێت هیچ سه‌ربازێكی تورك به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له خاكی سووریادا هه‌بێت".
باسنيوز
