فەرمانی دەستگیر کردن بۆ سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەردەچێت

 فەرمانی دەستگیر کردن بۆ سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەردەچێت
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەردەچێت، کە دژایەتییەکی سەرسەختی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی لوبنانی، داواکاری گشتیی لوبنان داوای دەستگیرکردنی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقی کردووە و لە رۆژی 15/1/2018ـەوە سوپا و هێزە ئەمنییەکان فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان داوەتە دەروازە و فڕۆکەخانەکان.



داواکاری گشتیی لوبنانی هۆکاری بڕیاری دەستگیرکردنی قەیس خەزعەلی بۆ چوونی بۆ ناو خاکی لوبنان بەشێوەیەکی نایاسایی، گەڕاندووەتەوە.



ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی یەکێکە لەو بەرپرسە عێراقییانەی بەردەوام دژایەتییەکی سەرسەختی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات و میلیشیاکەشی دەستی بە خوێنی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک و خورماتوو، دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، سوورە.



قەیس خەزعەلی لە مانگی 12ـی ساڵی 2017 لە باشووری لوبنان لەسەر سنووری ئیسرائیل بوو و گرتەی ڤیدیۆییەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە.



خەزعەلی لەسەر سنووری ئیسرائیل بە نوێنەری میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی راگەیاند، عەسایب ئەهلی حەق ئامادەیە هاوکاریی حزبوڵڵا بکا لە دژی ئیسرائیل.


باسنیوز
Top