نووسه‌رێكی به‌ریتانی: رووسیا لە دژی ئەمریكا ئاسمانی عەفرینی بۆ توركیا كردووەتەوە
ڕۆژنامەی (independent)ی بەریتانی، وتارێكی پاتریك كۆكبورن شاره‌زا له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه بەوە ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێگه بدات عه‌فرین بكه‌وێت، كه‌واته ئه‌مریكا نایه‌وێت پاڵپشتی له كورد بكات له سووریا. دەشڵێ رووسیا لە دژی نزیكبوونەوەی كورد لە ئەمریكا، ئاسمانی عەفرینی بۆ توركیا كردووەتەوە.
نووسه‌ر ئاماژه ده‌دات، ئه‌و كاته‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش په‌لاماری كۆبانێی دا، ئه‌مریكا پشتی كوردی گرت و یارمه‌تی سه‌ربازی دان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوو له یارمه‌تیدانی كورد دژی داعش، به‌ڵام ئایا ئێستە كورده‌كان په‌راوێز ده‌خات؟
ئه‌و ده‌نووسێ "عه‌فرین هیچ كاتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مریكادا نه‌بووه و به‌رده‌وام رووسیا پاراستنی ئه‌و شاره‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌گه‌ر عه‌فرین بكه‌وێت، كه‌واته ئه‌مریكا نیازی نییه له سووریا پشتگیری كورد بكات و بۆ خۆشی له باكووری سووریادا پێگه‌ی لاواز ده‌بێت".
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا، ئاشكرای ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان زۆر له ئه‌مریكا نزیك بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش رووسیای تووڕه كرد، بۆیه رووسیاش بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێك بداته كورد، ئاسمانی عه‌فرینی به‌رووی فڕۆكه‌كانی توركیا كرده‌وه.
هه‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو وای له توركیا كرد ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌ست پێبكات.
bas news-
