بۆ مووچه‌كه‌ى به‌غدا ئه‌م داوایه له مامۆستایان ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سنووره‌كه‌ى كردووه، داوا ده‌كات به‌زووترین كات لیستى ناوى چوارى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كۆپییه‌كى ناسنامه‌ى بارى شارستانییان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، بنێرن.
له نووسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌دا كه به ژماره 553 له 22/ 1/ 2018 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى نێردراوه، هاتووه "داواكارین به‌زووترین كات ناوى چواریى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانمان به لیستێك بۆ بنێرن له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك له ناسنامه‌ى بارى شارستانى دایكى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانتان، دوامۆڵه‌ت 25/ 1/ 2018 یه، كه ده‌كاته ڕۆژى پێنج شه‌ممه".
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا داوا له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كراوه، "پابه‌ندبن به‌وكاته‌ى دیاریكراوه چونكه ئه‌و لیسته‌ى مووچه بۆ به‌غدا داواكراوه".
bas news-
