وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین نیگەرانین
تیلەرسۆن ئەمڕۆ دووشەممە، دوو رۆژ لە دوای دەستپێكردنی لەشكركێشیەكە، داوای لە لایەنەكان كرد خۆیان رابگرن و زیانەكان لە ڕیزی هاووڵاتیانی مەدەنی كەم بكەنەوە.
گوتیشی واشنتۆن دەیەوێ بزانێ چی پێویستە ئەنجامی بدات بۆ كەمكردنەوەی مەترسی و نیگەرانییەكانی توركیا، ڕێزیش لە مافی شەرعی توركیا دەگرین بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی خۆی لە هێزە تیرۆریستیەكان.
لە رۆژی شەممەوە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەهاوكاری میلیشیا عەرەبیەكانی سوپای ئازادیی سووریا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، تا ئێستە بەهۆی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەوە، دەیان خەڵكی سیڤیل كوژراون و بریندار بوون.
bas news-
