١٢١٨ خێزانی ئاوارە هاوکاری کران

 	 ١٢١٨ خێزانی ئاوارە هاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی شنەبای ژاپۆنی، هاوکاریی جۆراوجۆرییان گەیاندە ئاوارەکان کە لە (سۆران، رەواندوز، مێرگەسۆر و چۆمانـن).

ئەمرۆ ٢٢/١/،٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی شنەبای ژاپۆنی (بەتانی، سۆبە، رایەخ و پارسێلی تەندرووستی)ـیان بە ١٢١٨ خێزانی ئاوارەدا دابەش کرد، کە ئەو خێزانانە لە قەزاکانی (سۆران، رەواندوز، مێرگەسۆر و چۆمان) نیشتەجێن.

هەر خێزانێک ٦ بەتانی و رایەخێک و سۆبەیەک و پارسێلێکی تەندرووستی پێشکەش دەکرێت. مەبەست لەم چالاکییە هاوکاری کردنی خێزانەکانە لە وەرزی زستاندا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردن و یارمەتیدانی خێزانە ئاوارەکان بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی ژیانی خێزانەکان
kdp-
Top