لە سۆران لەدژی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین گردبوونەوەیەک ساز کرا
پارێزەر جەوەر سرێشمەیی لەمبارەوە ڕايگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22-1-2017 بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژ بە هێرشەكەی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، لە رۆژئاوا كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پارێزەرانی سۆران، گردبوونەوەیەكمان لەسەر شەقامی گشتی لەبەردەم دادگای بەرایی سۆران ئەنجام دا و بەیانامەیەكمان لەبەردەم كەناڵە ڕاگەیاندنەكان خوێندەوە".
پارێزەر جەوەر سرێشمەیی گوتیشی: "لەو بەیانامەیەدا داوامان لە سەركردەكانی وڵاتی توركیا كرد، هەرچی زووە ئەو هێرشە ڕابگرن و چیتر مافی كورد و تاكەكان پێشەل نەكرێت و لەو نێوانەدا خەڵكی سڤیل نەكرێت بە قوربانی، هەروەها داواشمان لە مافی مرۆڤی جیهانی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، كە گوشار لەسەر توركیا دروست بكرێت، كە ئەو هێرشە نامرۆڤانە رابگرێت".
باسنيوز
