دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی زیاتر لە ھەزار خێزانی ئاوارە دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 22/1/2018، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی شنەبای ژاپۆنی (بەتانی، سۆبە، رایەخ و پارسێلی تەندروستی)یان پێشکەش بە ھەزار و 218 خێزانی ئاوارە کرد، کرد کە ئەو خێزانانە لە قەزاکانی (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) نیشتەجێن.
ھەر خێزانێک شەش بەتانی و ڕایەخێک و سۆبەیەک و پارسێلێکی تەندروستی پێشکەش کرا، مەبەست لەم چالاکییە ھاوکاریکردنی خێزانەکانە لە وەرزی زستاندا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردن و یارمەتیدانی خێزانە ئاوارەکان بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی ژیانی خێزانەکان.
باسنيوز
