عه‌فرین..سێ سه‌ربازی توركی كوژران و 10ى تر كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانى په‌كه‌كه
له ڕاگه‌یاندراوێكى هێزه‌كانى سه‌ر به (په‌كه‌كه) له شارى عه‌فرین له كوردستانى رۆژئاوا، هاتووه، له ئێواره‌ى دوێنێوه هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌ستى پێكردووه، كه تێیدا 72 فڕۆكه 108 هێرشیان بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرین، ئه‌نجام داوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هێزه‌كانیان توانیویانه به‌رپه‌رچى هێرشه توركییه بده‌نه‌وه كه تائێستا بووه به‌هۆى شه‌هیدبوونى 6 هاووڵاتی و برینداربوونى 13ى تر: " سیانیان لهدۆخێكى خراپدان".
هاوكات، ماڵپه‌ره نزیكه‌كان له په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه، كه هێزه‌كانیان توانیویانه 3 سه‌ربازی توركى بكوژن و دوو تانك تێكبشكێنن، به‌وه‌ش تانكه تێكشكێنراوه‌كان بوون به پێنج تانك.
bas news -
