مه‌نده‌لى.. ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى دیاله ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ژماره‌یه‌م بۆمب و ته‌قه‌مه‌نى له ناوچه‌ى قه‌زانییه‌ى سه‌ر به شاره‌دێی مه‌نده‌لیی ڕاگه‌یاند.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى دیاله، كه ئه‌مڕۆ 21/1/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه و"هێزێكى ئه‌منى سه‌ر به پۆلیسی شاره‌دێی مه‌نده‌لى له‌ناوچه‌ى قه‌زانییه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌دێی مه‌نده‌لى ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا و به‌بێ زیان توانیویانه سه‌رجه‌مى بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ڵبگرنه‌وه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان بریتین له 3 ساروخ و 5 گوله هاوه‌ن و 7 بۆمب و نارنجۆكى ده‌ستى و بڕێك حه‌شوه و ماده‌ى ته‌قینه‌وه".
له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو، به‌هۆى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانى سنوورى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، جموجوڵى چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش له‌و سنووره زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ركه‌وتنى هێزه عێراقییه‌كانى به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌دا ڕاگه‌یاندووه.
bas news -
