سەرکردەیەکی گۆڕان: فایلەکانی شاسوار عەبدولواحید بڵاو دەکەینەوە

 سەرکردەیەکی گۆڕان: فایلەکانی شاسوار عەبدولواحید بڵاو دەکەینەوە
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ”کەشێکی شکستخواردووە“ و ئەگەر ناچاریان بکات، ”فایلەکانی بڵاو دەکەینەوە“.

خەلیل سەرکانی، پێشمەرکەی دێرین و ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند، ماوەیەکە شاسوار عەبدولواحد، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەبێ ئەوەی ئەندامی گۆڕان بێت، ”جلی کاک نەوشیروان لەبەر دەکات و لاسایی دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر سنورێک بۆخۆی دانەنێت، ناچار دەبین مەلەفەکانی بڵاو بکەینەوە“.

خەلیل سەرکانی هەروەها رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید خاوەنی میراتگری نەوشیروان مستەفای رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان نییە، “هەموو کەسێک “دەزانێ شاسوار کەسێکی چۆنە و قبوڵ ناکەین جارێکی دیکە لاسایی بکاتەوە“.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان شاسوار عەبدولواحیدی بە ”کەسێکی شکستخواردوو“ هەژمار کرد و رایگەیاند، ”ناتوانێ لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی و گرووپەکەی، وەک کاک نەوشئیروان خۆی بنوێنێت“.

خەلیل سەرکانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە شاسوار عەبدولواحید پارەی هەزاران هاووڵاتیی خواردووە و لە بازرگانییەکەشی شکستی هێناوە، بۆیە ”ئەگەر سنوورێک بۆ خۆی دانەنێت، ناچاردەبین ھەڵوێستی خۆمان بگۆڕین و بەشێوازێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین“.














باسنیوز
Top