نێچیرڤان بارزانی لە تاران: پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان مێژوویین

 نێچیرڤان بارزانی لە تاران: پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان مێژوویین
ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم دیداری نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە تاران، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ‌هەواڵی ماڵپەڕی (فارس)ی سەر بە سوپای پاسداران لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای خستنە بەرباسی پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، جەختی کردەوە: "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران شارستانی و مێژوویین و ئێمە شانازییان پێوە دەکەین".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەمنی گرنگن و ناکەونە ژێر کاریگەریی نەیارانەوە و بۆ پێشگیریی لە هەڕەشە ئەمنییەکانی بۆ سەر ئێران هەموو توانایی خۆمان دەخەینە گەڕ".

هاوکات لەو دیدارەد عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گوتی: "هەوڵەکانی تاران لەپێناو لابردنی بەربەستەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕتر کراونەتەوە و پەرەدان بە هاوکاییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمایی برایەتی و سەلماندنی ڕاستگۆیی بووە و هەندێ جموجۆڵی لایەنە دژبەرەکانی ئێران کە لەناو خاکی هەرێمەوە هێرش دەکەنە سەر ئێران و لە راگەیاندنەکانەوە باسییان لێوە دەکرێت، بۆ ئێمە جێگەی قەبووڵ نییە".

نێچیرڤان بارزانی پاش دیدار لەگەڵ سەـخانی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێرانیش کۆبووەوە و بڕیارە لە درێژەی دیدارەکانیدا لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانێش کۆ ببێتەوە.












Top