ئەمڕۆ سوپای تورکیا 108 پێگەی پەیەدەی بۆردومان كردووە

ئەمڕۆ سوپای تورکیا 108 پێگەی پەیەدەی بۆردومان كردووە

سوپای تورکیا رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کۆی 113 پێگەی پەیەدە کە پێشتر دیاری کرابوون، 108 پێگەی بۆردومان کردووە.


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 108 پێگەی پەیەدە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا لە بەری سووریا، بەرانبەر گوندی گولبابا لە پارێزگای کلیسی وڵاتی تورکیا بۆردومان كراون.


سوپای تورکیا بە بیانووی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، بۆ لێدان لە هێزەكانی پەکەکە و کەجەکە و پەیەدە (یەپەگە)، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی دەستپێکرد.


لە بەرامبەردا، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لەوبەری سنووری سووریاوە تەقە لەلایەن هێزەكانی پەیەدەوە ئاراستەی هێزەكانی توركیا لە گوندی گولبابای سەر بە کلیس کراوە.
bas news-
Top