شاره‌زوور.. دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژه‌ی دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری دەكرێت

شاره‌زوور.. دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژه‌ی دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری دەكرێت


قایمقامی شارۆچكەی شارەزوور ئاشكرای دەكات له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا دەست دەكرێت بەدانانی جۆزە بۆ كارەبای نیشتیمانی ماڵان و بۆ ئەوەش دەستكراوە بەراسپاردنی ژمارەیەك كۆمپانیا بۆ هێنانی ئەو جۆزانە.



رزگار غەفور، قایمقامی شارۆچكەی شارەزوور، لەلێدوانێكیدا راگەیاند: " لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، گفتوگۆمان كردووە سەبارەت بەبەدواداچوون بۆ دانانی جۆزەی (20) ئەمپێری بۆ سنووری شارۆچكەی شارەزوور".



گوتیشی: "هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رەزامەندی پێشانداوە بە نووسراو قایمقامیەتی شارەزووریان ئاگاداركردووه‌تەوە و ئێستا دڵنیایی تەواومان پێدراوە بۆ دەستكردن بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیە كە سودێكی زۆری بۆ باشتركردنی رەوشی كارەبا لەسنوورەكەمان و پارێزگای سلێمانی دەبێت".



روونیشیكردەوە، لەماوەیەكی زۆر نزیكدا دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەسنوورەكەماندا و ئێستا ژمارەیەك كۆمپانیای كەرتی تایبەت راسپێردراون تاوەكو ئەو جۆزانە لەدەرەوە بۆ ناوەوەی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی هاوردە بكەن.
bas news-
Top