فراکسیۆنی پارتی پرۆژەیەک بۆ دادگاییکردنی گەندەڵکاران پێشکەش دەکات
بەپێی بەڵگەیەک، کە گەیشتووەتە ، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی لەرێگای ئەو پرۆژەوە ماڵ و موڵکی ناشەعی بەرپرسان بگەرێندرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
حەیات مەجید، پەرلەمانتاری پارتی راگەیاند، فراکسیۆنەکەی چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
لە پرۆژەکەدا، فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات لێژنەیەکی باڵا لە حکوومەت، دەستەی دەستپاکی (نەزاھە) و دیوانی چاودێریی دارایی لە کەمتر لە سێ مانگ پێکبھێندرێت، تاوەکو ”لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ماڵ و موڵک و سامانی سەرجەم بەرپرس و بازرگان بکات کە بەناڕەوا لەسەر حسابی سامانی گشتی دەوڵەمەند بوون“.
فراکسیۆنی پارتی ھەروەھا داوای کردووە، کە ئەگەر لێژنەکە سەلماندی ھەر بەرپرسێک سامانی بەڕێگەی نایاسایی دەستکەوتووە، بدرێتە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کارئاسانی بۆ دادگاییکردنی، بکەن.
باسنیوز
