ژمارەی گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەکەی کرماسان گەیشتە 620 کەس

 ژمارەی گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەکەی کرماسان گەیشتە 620 کەس
سەرەڕای ئەوەی یەک مانگە بەسەر روودانی بەەمەلەرزە 7.3 ڕیشتەرییەکی کرماشاندا تێدەپەڕێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئامار و ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن.

لەمبارەوە ئارتین کەماڵی، سەرۆکی پزیشکی یاسایی پاریزگای کرماشان، دوایین ئاماری گیانلەدەستداوان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی ئاشکرا کرد و پاش ئاشکرابوونی ناوی 40 کەسی دیکە لە قوربانیان، ڕێژەی قوربانییەکان گەیشتووەتە 620 کەس.

ئەو بەرپرسەی پزیشکی یاسایی کرماشان ڕاشی گەیاندووە: "ئەو 41 کەسەی کە ناسنامەیان ئاشکرا بووە، هەموویان هی سەرپێڵ‌زەهاون، 40 کەس لەلایەن زانکۆی زانستی پزیشکی و کەسێکیش لەلالەی کۆمیتەی پشکنینەوە ناسێندراوە."

زیادبوونی ڕۆژانەی ڕێژەی گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان لە کاتێک دایە کە هەر لە ڕۆژانی یەکەمەوە خەڵک باسیان لە 300 قوربانی دەرکرد.









باسنيوز
Top