وەزارەتی پێشمەرگە: سیستەمی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رێکدەخرێتەوە
ھەڵگورت حیکمەت، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیر و ھۆشیاری پێشمەرگە، رایگەیاند: "دەمانەوێ ھەموو پێشمەرگەی کوردستان، لە رووی بودجە، ئەرک و مافەوە، خاوەن یەک سیستەم بێت، ئەمەش یەکێک لەو خاڵانەیە کە کاری لەسەر دەکەین، بێگومان یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەش یەک لە خاڵە سەرەکییەکانە، ئێستاش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و ھاوپەیمانان لەسەر ھێڵین، بۆ ئەوەی ئەو پرسە چارەسەر بکرێت و ھەنگاوی کرداری بۆ بنرێت".
بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیر و ھۆشیاری پێشمەرگە، ئەوەشی خستە روو، کە لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی پێشمەرگە، خەریکی رێکخستنەوەی لیوا ھەڵوەشاوەکانە، کە بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دروست بوون، چونکە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر گەورەترین کاریگەری خستەسەر جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەدا.
باسنیوز
