ئه‌مریكاش باسی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ ناكات

ئه‌مریكاش باسی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ ناكات
له ‌دوای راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی داعش له‌ عێراق له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یاندراوێكدا پیرۆزبایی له‌ هێزه‌كانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام باسی پێشمه‌رگه‌ و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا ناكات.

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یاندراوێكدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، به‌ڵام شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌سێ ساڵی رابردوودا ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلاریان به‌ هاوكارییكردنی عێراق دابین كردووه،‌ له‌گه‌ڵ 265 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا رزگار كراون.





k24
Top