ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆ دەبێتەوە و چوار بەڕێوەبەری گشتیی دادەنرێن
ئەمڕۆ شەممە 9/ 12/ 2017 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوه، كه وێنەیەکی هاتووه، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی پارێزگا کاتژمێر 10:30ى خولەکی سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی ژمارە (٥٦) ئەنجام دەدات.
هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە کۆبوونەوە تایبەت دەبێت بە دانانی چوار بەڕێوەبەرى گشتیی کە بریتین لە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان.
bas news-
