بەرپرسی ناوچەی پارتی خورماتوو: لە هێرشەکەی ئەم ئێوارەی خورماتوو زیان بە حەشدی شهعبى گەیەنراوە
بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خورماتوو، ڕای دەگەیەنێت، ئەم ئێوارەیە ۱۰ گولە هاوەن بە چەند گەڕەکێکی خورماتووەوە نراوە و زیانێکی زۆری لێكهوتووهته.
ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتى كوردستان لە خورماتوو ڕاگەیاند: "کاتژمێر 5:30ى خولەک تا نزیك کاتژمێر 6:00ی ئێوارە 10 گولە هاوەن بەچەند گەڕەکێکی خورماتووەوە نراوە و دانیشتووانى گەڕەکەکانیش تێکەڵن لە کورد و تورکمان".
ئاماژهى بهوهشدا، كه بۆردوومانهكه زیانێکی زۆری لێ کەوتووەتەوە و کوژراو بریندار هەیە، گوتیشی: "جگه له چهكدارانى میلیشیاكانى حهشدى شهعبى، ژمارهیهك قوربانى لهنێو هاووڵاتیاندا ههیه".
ئاشكراشی كرد، كه بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان، تا ئێستا دوو کوژراو و 10 بریندار هەیە.
ئەو بەرپرسەی پارتی باس لەوەش دەکات، کە زانیاریی نیە لەسەر ئەوەی کێ ئەو بوردومانهى كردووهە، بۆیە ناتوانن بڵێن خۆبەخشەکانن، چونکە ئەگەریش هەیە داعش بێت، دوابەداوی هاوەنەکانیش میلیشیاكانی حەشد چیای خورماتوویان تۆپباران کردووه.
bas news-
