گوندێكی رۆژهەڵاتی دوزخورماتوو ڕووبەڕووی حەشد دەبێتەوە

گوندێكی رۆژهەڵاتی دوزخورماتوو ڕووبەڕووی حەشد دەبێتەوە
سەرچاوە ئاگەدارەكان ئاشكرایان كرد ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە خەڵكی گوندی بەلكانەی رۆژهەڵاتی دوزخورماتوو ڕووبەڕووی هێزە داگیركەرەكانی حەشدی شیعی بوونەوە.


هێزەكانی میلیشیای حەشد ڕووبەڕووی هاوەنەكانی خەڵكی گوندەكە بوونەوە و بەم هۆیەوە دوو چەكداری حەشدی شیعی بە سەختی بریندار بوون.


سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە چەكدارانی حەشد لە وەڵامدا ناوچەی هەنجیرەیان بۆمباران كردووە.


دانیشتوانی گوندی بەلكانەی رۆژهەڵاتی دوزخورماتو زۆرینە كوردن و لە دژی داگیركاری هێزە شیعیەكانی حەشد بەرگری دەكەن.
bas news-
Top