شارەزایەکی بەریتانیایی بواری جینۆساید: کۆمەڵکوژیی ئێزدیان بە هەموو پێوەرێک جینۆسایدە
(هۆگۆ چارلتۆن)، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە، چەندین پەرلەمان و حکوومەت ددانی بەوەدا ناوە، کە جینۆسایدە. ئەمەش قۆناغێکی باشی تێپەراندووە بۆ بەجینۆسایدناساندن، بەڵام ئەوەی ماوە تەنیا دادگای نێودەوڵەتییە.
لە (٣-٨-٢٠١٤)دا داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و جینۆسایدی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هێنا و زیاتر لە هەزار کەس کوژران و نزیکەی ٧ هەزاریشیان ڕفاند و ٣٦٠ هەزاریش ئاوارە کران.
(چارلتۆن)، کە خۆی ڕاوێژکاری کۆمسیۆنی بەجینۆسایدناساندنی کەیسی کوردەکانە ئاماژەی بەوەش دا: "کاری کۆمسیۆنەکەمان ئەوەیە، کە لەسەر ئاستی ئەورووپا ددان بەو کۆمەڵکوژیانەدا بنرێت کە بەسەر کوردەکان هاتوون؛ چ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بێت، یان کۆمەڵکوژیی شنگال."
گوتیشی: ''هەموو ئەمانە لە ڕووی ناساندنەوە جینۆسایدن، بەڵام هەندێک کێشەی سیاسی و یاسایی هەن، پێویستە لەم کێشانە بەکۆتا بێین، بۆ ئەوەی ئەم کەیسانە بە جینۆساید بناسرین، هەر لەسەر ئەمەش کورد دەبێتە کیانێکی سەربەخۆ و لە جیهاندا دەناسرێت، کە ئەمە گەلێکی زوڵملێکراوە."
شارەزایانی بواری جینۆساید کە لەسەر کەیسی ئێزدیان لە شنگال کار دەکەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گوتووە کە، کۆمەڵکوژیی ئێزدیان لە لای پەرلەمان و حکوومەتەکانی جیهانەوە دەرچووە، تەنیا ئەوەی ماوە کەیسەکە بچێتە دادگای نێودەوڵەتی و بە جینۆساید بناسریت.
ئیستا حکوومەتی عێراق ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە و هاوکارنییە بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدییان.
kdp-
