په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌: بڕیاره‌كه‌ی ترەمپ دەبێتە هۆی بەرپابوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م

 په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌: بڕیاره‌كه‌ی ترەمپ دەبێتە هۆی بەرپابوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م
قه‌دری یڵدرم ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر بازنه‌ی سیرت لە باكووری كوردستان، پێیوایه‌ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌رپا ده‌كات.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، به‌ توندی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ترەمپی كرد له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل.

قه‌دری گوتی "ترەمپ به‌و بڕیاره‌ ده‌یه‌وێت چه‌ند گرووپێك دروست بێت تا له‌ رێگه‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه‌ ئیسلام ناشیرین بكات. مه‌به‌ستیه‌تی به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ چه‌ند لایه‌نێك ناشیرین بكات".

پێشیوایه‌ پێویسته‌ توركیا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌ك بگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌ده‌ن قودس ببێته‌ پایته‌ختی ئیسرائیل.









باسنيوز
Top