پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق: دادگای فیدراڵی لە توانایدا نیە بریاری گەلێک هەلوەشێنێتەوە

پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق: دادگای فیدراڵی لە توانایدا نیە بریاری گەلێک هەلوەشێنێتەوە
شرۆڤەکارێکی سیاسی و ئەندامی خوڵی یەکەمی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی بە بریارێکی نادەستووری و پێش هاتنی دەستوور عێراقی دامەزراوە لە توانایدا نیە بریاری گەلێک هەلوەشێنێت.

سامی ئەتروشی شرۆڤەکاری سیاسی ئەندامی خولی یەکەمی پەڕلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراقی بەشێوەیەکی نادەستووری دامەزراوە ئەو کات بە بریارێکی نادەستووری و پێش هاتنی دەستوور عێراقی دامەزراوە، لەبەر ئەوەش پێویست بۆ دوای دامەزرانی دەستوور و بەپێی دەستووری عێراقی و سەر لە نوێ دامەزرابوا بەڵام بەداخەوە لەبەر یەک نەبونی لایەنە عێراقیەکان وایکرد دادگای فیدراڵی دانەمەزرێت، بۆیە هەرکات ناچار بونا یا پەنایان بۆ ئەو دادگایە دەبرد چۆنکە نابێت عێراق بەبێ دادگای فیدراڵ بەرێوەبچێت و هەمان ئەو کەسانەن کە لە سەرەتای دامەزرانی کە بەشێوەیەکی نا دەستووری.

ئەتروشی روونیشی کردەوە: هەر بویەش ئەم دادگایە چەند جار بڕیارەکانی سیاسیی زور لە وەی یاسای پشتگیری کردنی هەندێ لایەنی سیاسی بۆیە چەند جارێش روویداوە لە نێوان حکومەت و پەرڵەمانی عێراقدا بەڵام دادگای فیدراڵ پشتگیری حکومەتی کردووە، دادگای فیدرالی لە بەرژەوەندی هەندێ کەسی دیاریکراودا کاری کردووە یەکێک لەوانە مالیکی بووە کە زور سوودی لێی بینیوە، ئەمڕۆش بریارەکەی دادگای فیدراڵ دەرحەق بە کوردستان داویەتی بڕیارێکی سیاسیی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بریارەی دادگای فیدراڵی بەرامبەر بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان داویەتی دووجورە بریاری هەیە، یەکەم بەشێوەی سکالا کە پێویستی بە ئامادەبوونی هەردوو لایەن دەبێت یان نوێنەریان ئامادەبێت لە دادگا، دووم هەندێ جاریش داوای لێدەکرێت شرۆڤەیەکی دەستووری بوی بکات لەو کاتەشدا پێویست بە ئامادەبوونیان ناکات، چۆنکە تەنها شرۆڤەیەکی ئەو بڕگەیە دەکات، بەڵام ئەوەی بینیمان بریارێکی سیاسی و نادەستووری بۆ دادگای فیدراڵی دور لە یاسا و دەستوور بڕیاری دەرکرت.

لەبارەی هەلوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم لە لەڵایەن دادگای فیدراڵی ئەو شرۆڤەکارە سیاسیە گۆتی، نە دادگای فیدراڵ و نە حکومەت و پەڕلەمانی کوردستان لە توانایاندا نیە ئەنجامەکانی ریفراندۆم هەلوەشێنەوە چۆنکە ئەمە بریاری گەڵە و گەڵ ئەم بریارەی داوە، هەر لە بەر ئەوەش پێویستە گەڵ بڕیار لە سەر هەلوەشاندنەوی بدات، کە ئەمەش تاکە رێگەیە.
bas news -
Top