سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی یەک لیستی ئیسلامییەکان ئاشکرا دەکات

 سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی یەک لیستی ئیسلامییەکان ئاشکرا دەکات
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، باس لە ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی یەک لیستی ئیسلامییەکان دەکات و دەڵێت "تەنیا بزووتنەوە نیەتی باش بوو، ئەوانی دیکە خۆیان یەکلا نەکردبوەوە".

سەلام عەبدولڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەکانی ئەو حزبە، رایگەیاند: "بەداخەوە جگە ئێمە لە بزوتنەوەی ئیسلامی کە بە تەواوی لە نیەتی یەکبوون بووین، لە یەکەم دانیشتنەوە نیەتمان یەک لیستی و یەک بەرەی بوو، بەڵام لایەنەکانی تر خۆیان یەکلا نەکردبووە بۆ ھیچ کام لەمانە".

ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئەوەشی روون کردەوە، کە لەگەڵ ئەوەشدا ھەنگاوی باش و لێک نزیک بوونەوە و تا ڕادەیەکیش تێگەشتن لە نێوانیان دروست بوو.

بڕیار وابوو کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوو ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی، لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنەکان دروست بکەن، بەڵام بەھۆی بیرو بۆچوونی جیاوازیان لیستەکە ھەڵوەشایەوە.










باسنیوز
Top