ئاسایشی خورماتوو: میلیشیاكانی حەشدی شەعبی خانووى هاوولاتییهكی كوردیان سووتاند
عەقید (کاوە مەلا پەروێز)، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە، ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لەگەڕەکی کۆماریی خورماتوو سوتێنرا".
باس لەوەش دەکات کە ماڵە کوردەکان لەلایەن میلیشیاكانى حەشدەوە دوای ئەوەی تاڵان دەکرێن دەتەقێنرێنەوە، یان دەسوتێنرێن، گوتیشی: "لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ نزیکەی ٦۰ ماڵی کورد تەقێنراونەتەوە".
لە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە هاوکاری سوپای پاسدارانى ئێران و حزبوڵای لوبنانى، بە ڕێکەوتن لەگەڵ باڵێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کەرکووک و خورماتوو و چهند شارێكى ناوچە کوردستانییەکانیان، داگیر کرد.
bas news-
