سەڵاحەدین دەمیرتاش شێوازی دادگاییکردنەکەی ڕەت کردەوە
دوای 399 ڕۆژ مانەوە لە بەندیخانە، بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/12/2017، دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت، بەڵام دادگا دەیویست دەمیرتاش لە ڕێگەی سکایبەوە بەشداری دانیشتنی دادگایەکەی بکات.
بەپێی زانیارییەکان دادگا داوای لە دەمیرتاش کردووە کە لەڕێگای سکایبەوە بەشداری دادگاییکردنەکەی بکات، بەڵام دەمیرتاش ئەو پێشنیارەی ڕەت کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، مافی خۆیەتی خۆی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆی بەشداریی لە دانیشتنی دادگایەکەی بکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تشرینی دووەمی 2016 دەستگیر کرا و لە دژی 33 دۆسییە کراوەتەوە، دەمیرتاش بەتۆمەتی ئەندامبوونی لە کۆما چڤاکێن کوردستان (KCK) تۆمەتبار دەکرێت.
باسنيوز
