لە سۆران دەست بەسەر دەیان کارتۆن خورمای خراپدا گیرا
ئازاد تۆفیق، بەرپرسی لێژنەی ئابووریی سۆران، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/12/6 لێژنەکانمان سەردانی گومرگی سەوزە و میوەی سۆرانیان کرد و لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر دەیان کارتۆن خورمادا گرتووە کە کرمیان تێدا بووە و دەستبەجێ لەناومان برد و بەمەبەستی سزادان، خاوەنەکەشیان بانگهێشتی لێژنە کران".
بەرپرسی لێژنەی ئابووریی سۆران گوتیشی: "بە گۆتەی فرۆشیاران و دووکانداران، گوایە ئەوان ئاگاداری ئەوە نەبوون کە ئەو خورماییە کرمی تێدایە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
باسنيوز
