سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عه‌بادى: پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه زیاد بكه
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى كرد، سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، فشارى خستووه‌ته سه‌ر عه‌بادى، بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، زیاد بكات.
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، فشارى خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تى فیدڕاڵى، بۆ ئه‌وه‌ى له یاسای بودجه‌ى گشتیی بۆ ساڵى 2018، پشكى هه‌رێمى كوردستان، زیاد بكات".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، گه‌ر فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ به‌رده‌وام بن، به‌دڵنیاییه‌وه پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه، زیاد ده‌كات.
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، گوتیشی: "لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كانى له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌وه، ده‌ست پێنه‌كردووه، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه بكرێت".
ئاشكراشی كرد، كه لیژنه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستى گۆڕانكاریكردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه، بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، پشكى هه‌رێمى كوردستان له 17%ه‌وه بۆ 12.67% كه‌م كراوه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون، گه‌ر پشكى هه‌رێم نه‌كرێته‌وه به 17% ، بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
bas news-
