سلێمانی.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا سێ قوتابی بوونە قوربانی

 سلێمانی.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا سێ قوتابی بوونە قوربانی
ئەمڕۆ سێشەممە، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا، لە شاری سلێمانی سێ قوتابی بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2017، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەنزیک بەنزینخانەی ھەڵگورد، ئۆتۆمبێلێک لە سێ قوتابی دا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ئۆتۆمبێلێکە جۆری (BMW) بووە، لەشەقامی سەرەکی بازنەیی مەلیک مەحموود لەشاری سلێمانی لەنزیک بەنزینخانەی ھەڵگورد، لەسێ کچی قوتابی داوە کە خەریکی پەڕینەوە بوونە، بەو ھۆیەوە برینداربوون ‌و لەلایەنی تیمی تەندروستیەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.









باسنيوز
Top