بۆ ئەژماركردنی خزمەتی فەرمانبەران چەند بڕیارێك دەردەكرێت
هۆشەنگ شیخ محەمەد ) ئاماژەی بەوە دا، ئە فەرمانبەرانەی ئەو جۆرە خزمەتانەیان هەیە لەڕێگەی فەرمانگەكان نووسرایان بۆ دەكرێت بۆ لیژنەكەی ئەوان، كە پێكهاتووە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، گوتی: ”سەیری داواكارییەكانیان دەكرێـت و بەپێی یاسا و رێنماییەكان بڕیاریان بۆ دەردەكرێت و وەڵام دەدرێنەوە“.
گواستنەوەی ئەو راژانە بۆ سەر خزمەتی فەرمانبەری هەم بۆ گۆڕینی ناوونیشان و زیادكردنی مووچەیە، هەروەها بۆ خانەنشینیش سوودی لێ وەردەگیرێت.
هۆشەنگ شیخ محەمەد، جەخت دەكاتەوە، ئەژماركردنی ئەو خزمەتانە پەیوەستن بەو بەڵگە و نووسراوانەی بۆیان رەوانە دەكرێت، گوتیشی: ”دۆسیەی هەر فەرمانبەرێك كەموكوڕیی هەبێت ئێمە داوای بەڵگەنامە و بەرایی دەكەین، ئەوەشی تەواو بێت ئەوە فەرمانی ئەژماركردنەكەی بۆ دەردەكرێت“.
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گواستنەوەی خزمەتی كەرتی حكوومی بۆ كەرتی گشتی گوتی: ”بەپێی رێنماییەك، هەر فەرمانبەرێكی حكوومەت بچێتە كەرتی تایبەت بۆ ماوەی 5 ساڵ و نیو مووچەی پێ دەدرێت، پاشان لە كاری فەرمانبەری دادەبڕێـت و ناگەڕێتەوە بۆ كەرتی حكوومەت، بۆ ئەوەش ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر سوودیان لەو رێنماییە وەرگرتووە“.
سەرۆكی لیژنەی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران روونیشی كردەوە، نووسراویان بۆ دامودەزگاكان كردووە بۆ دیاریكردنی میلاك و میلاكی فەرمانبەری زیادە، گوتیشی: ”بەشێك لە فەرمانگەكان داتاكان و فۆڕمەكانیان ناردووە و میلاكی خۆیان روون كردووەتەوە، بەشێك لە فەرمانگەكان وەڵامیان نەداوەتەوە، بۆیە دووبارە جەختمان لێیان كردووەتەوە و كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش كردووە“.
باسنیوز
