رانیە.. کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017 کرێکارێک بەناوی (د. ع)، تەمەن ٣٥ ساڵ، دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا، لە کاتی کارکردنیدا لە خانوویەک لە شارەدێی چوارقورنە، بەھۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا".
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە دوای رووداوەکە تەرمی ھاووڵاتییەکە گواسترایەوە پزیشکی دادوەری، پۆلیس و لایەنی پەیوەنداریش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.
bas news-
