رانیە.. کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

رانیە.. کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمڕۆ دووشەممە لە شارەدێی چوارقورنەی سەر بە شاری ڕانیە، کرێکارێک بە تەزوووی کارەبا گیانی لەدەست دا.



شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017 کرێکارێک بەناوی (د. ع)، تەمەن ٣٥ ساڵ، دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا، لە کاتی کارکردنیدا لە خانوویەک لە شارەدێی چوارقورنە، بەھۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا".



گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە دوای رووداوەکە تەرمی ھاووڵاتییەکە گواسترایەوە پزیشکی دادوەری، پۆلیس و لایەنی پەیوەنداریش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.
bas news-
Top