فراکسیۆنی زەرد و هاوپەیمانانی تەئکیدیان لە پێکەوە کارکردن بۆ خزمەتی زیاتری خەڵک کردەوە
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٤/١٢/٢٠١٧ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی زه‌رد و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و سڵاو و رێزی جه‌نابی (نێچرفان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێراگه‌یاندن و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی به‌و دیداره ده‌ربڕی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتیی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و وتووێژ له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دواین هه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه .
هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردنی ره‌وش و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی چاكسازی وگرنگی ته‌بایی و یه‌ك ده‌نگی و به‌یه‌كه‌و كاركردنی لایه‌نه‌كان له و قۆناغه‌دا به‌شێكی تری قسه‌كانی (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی بوو .
هه‌ریه‌كه له (علی رشید) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و (ئازاد كوره‌چی) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و (ئالان هورمز) بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن و (كه‌نعان خه‌یلانی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد تیشكیان خسته سه‌ر كارووباره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و له نزیكه‌وه گو‌ێگرتن له گیروگرفته‌كان و به هاناهاتنیان و چۆنیه‌تی پیاده‌كردنی میكانزمی گونجاو و سیستمیكی به‌رێوه‌بردنی باش له پێناو گه‌یاندنی باشترین خزمه‌ت به هاووڵاتیان .
هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیی و به‌یه‌كه‌وكاركردن له لایه‌ن فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رانبه‌ر هه‌موو كێشه‌كان به گرنگ و پێویست زانرا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر تیشكی خسته سه‌ر باروودۆخ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێن بۆ باشتكردنی دۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان له گه‌ل ئه‌و باروودۆخه سه‌خته ئابووریه‌ی كه كوردستان پێدا تیپه‌ڕ ده‌بێت كه ته‌ئكیدی كرده‌وه باروودۆخه‌كه كاتییه و تێده‌په‌رێت و گه‌لی كوردستان به ئامانجه‌كانی ده‌گات، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نی كارگێری و به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكان و كاركردن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی میكانزمی باشتر بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان كه به هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له ناو ده‌ست باروودۆخه‌كه تێده‌په‌رێت و ئیداره هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندایه و هه‌میشه له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ گه‌یاندنی باشترین خزمه‌ت به هاووڵاتیان .
kdp-
