مه‌سعود حه‌یده‌ر: ئه‌وه‌ى عه‌بادى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات سه‌دام حسێن نه‌یكردووه
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایی گه‌یشتووه‌ته 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش 3.7 ترلیۆن دینار له بودجه‌ى 2017 ته‌رخان كرا، به‌ڵام له بودجه‌ى 2018 نزیكه‌ى 1.8 ترلیۆن دینارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمى كوردستان 2 ترلیۆن دینارى له چاو بودجه‌ى 2017 كه‌متره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان، گوتیشی: "سه‌ردام حسێن، سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى به‌عس، هه‌رچه‌نده له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ئابلووقه‌ى خستبووه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ده‌ستى بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه و ده‌رمان نه‌برد، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، به‌شه‌خۆراك و به‌شه ده‌رمانى نه‌خۆشخانه‌كان و پشكى جوووتیارانى له بودجه به بڕى یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم به‌بێ جیاوازى هاووڵاتى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له 17%ه‌وه بۆ 12.67%، به فشارى ده‌ره‌كى بووه. به بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌و لایه‌نه دیاری بكات كه فشاری خستووه‌ته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ.
باسنيوز
