پێنجوێن.. تــەقـــە لە تیمیکی پۆلیسی دارستان کرا

 پێنجوێن.. تــەقـــە لە تیمیکی پۆلیسی دارستان کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی، رای گەیاند، کە ھاووڵاتییەک لەکاتی داربڕیندا، تەقەی لە تیمێکی پۆلیسی دارستان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، کە ، تێدا ئەوەی خستوەتەڕوو، کە لە سنووری پێنجوێن، ھاووڵاتییەک رووبەرێکی لە دارستانە سروشتییەکان بڕیوەتەوە و لەکاتی چوونی تیمێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، ھاووڵاتییەکە خۆی بەدەست نەداوە.


پۆلیسی ژینگە و دارستان، ئاماژەی بەوەش داوە، کە ھاووڵاتییەکە تەقەی لە کارمەندەکانی پۆلیسی دارستان کردوە و زیان بە ئۆتۆمبێلی پۆلیسی دارستان گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئلشکراشی کردووە، کە دواتر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە .











باسنیوز
Top