یۆنامی: مانگی ڕابردوو 117 ھاووڵاتیی مەدەنی لە عێراق کوژراون
بە پێی بەیاننامەکەی یۆنامی، کە تێدا ھاتووە: "مانگی ڕابردوو بە ھۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە 117 ھاووڵاتیی سڤیل لە عێراق کوژراون و 264 کەسی دیکەش بریندار بوونە".
بەیاننامەکە، ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە دوای بەغدا زۆربەی قوربانیانی توندوتیژییەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە، بە تایبەت دوای تەقینەوەکەی چەند رۆژی ڕابردووی شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.
باسنیوز
