له‌ هه‌ولێر كیا سۆرینتۆی نوێ نمایش كرا

له‌ هه‌ولێر كیا سۆرینتۆی نوێ نمایش كرا
به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میوانان له‌ ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگدا له‌ شاری هه‌ولێر كیا سۆرینتۆی نوێی ٢٠١٨ نمایش كرا.



كۆمپانیای نیم تاكه‌ بریكاری كیا مۆتۆرز له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی گه‌یشتنی كیا سۆرینتۆی نوێ ئاهه‌نگێكی له‌ شاری هه‌ولێر ساز كرد و تێیدا ژماره‌یه‌ك میوان و هه‌وادارانی ئۆتۆمۆبیلی كیا مۆتۆرز و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون.



ده‌ریا وریا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای نیم گوتی: به‌ پێویستمان زانی هاوشێوه‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهان سۆرینتۆی نوێ بۆ میوانان نمایش بكه‌ین و له‌م نزیكانه‌ش ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌كانی كوردستان،

له‌و ئاهه‌نگه‌دا باس له‌ مواسه‌فاته‌ نوێیه‌كانی كیا سۆرینتۆی نوێ كه‌ به‌ یو ئێم ناسراوه‌ كرا.



ئەوجیاوازییانەی کە دیزاینەرەکانی کیا لە سۆرینتۆ ی نوێ کردوویانە ئەمانەن: هەردوو دەعامی پێشەوە و دواوە و لایتە لیدەکانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبیلەکە لە کانزا دروستکراون کە مایەی سەرنجڕاکێشانن، هەروەها ویلی تایەکانی لە ماددەی ئەلۆمنیۆم دروستکراون جیاوازلەگەڵ هەرمۆدیلەکانی دیکەی سۆرینتۆ.



لە ناوەوەش گۆرٍان لە ستێرنی شوفێربەدی دەکرێت هەروەها شاشەی لیدی نوێکە کۆنترۆڵی کەشوهەوادەکات.



سۆرینتۆی نوێ سەنجڕاکێشە بەوەی داشبۆردی لە چەرمێکی نایاب بەتێکەڵکردنی قوماش دروستکراوە .



بەرەنگی رەش وبێجی یان رەساسی کاڵ دەردەکەوێت. هەرچی کوشنەکانیەتی پاڵپشتیی لۆکەی لەگەڵە وبە دوو ئاراستە دەجوڵێندرێتەوە بۆ ئیسراحەتیی سەرنشینان.

گۆڕینەکانی گواستنەوەی خێرایی هەشت جۆرخێرایی لە خۆدەگرێ .



ئەو خێراییانە چوارجۆری جیاوازی مەکینەی سۆرینتۆهەن ئەوانیش: ئیکۆ، کۆمفۆرت ، سپۆرت ،سمارت





















خةليل بلةيى
Top