گۆڕان کەسێکی دیکە لە شوێنی هەڤاڵ ئەبوبەکر دادەنێت

گۆڕان کەسێکی دیکە لە شوێنی هەڤاڵ ئەبوبەکر دادەنێت
بزووتنەوەی گۆڕان کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی پارێزگاری ئێستای سلێمانی دیاری دەکات.

رۆژی دووشەممە 4/12/2017، هەڤاڵ ئەبوبەکر، کاندیدی ژمارە یەکی گۆڕان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2013، بە فەرمی وەک پارێزگاری سلێمانی، دەست بەکار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، کەریم عەلی کەریم، کە وەک خۆی دەڵێ زۆرترین دەنگی کاندیدەکان نەگەیشتوو بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەست هێناوە، لە شوێنی هەڤاڵ ئەبوبەکر دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا.

کەریم عەلی، کە خەڵکی دەڤەری گەرمیانە، رایگەیاند، کە رۆژی سێشەممە 5/12/2017 یان سێشەممەی داهاتوو لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، دەست بەکار دەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سلێمانی لە ساڵی 2013، زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام بەهۆی رێککەوتنێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گۆڕان، بڕیاردرا دوو ساڵی یەکەمی خولەکە کاندیدی یەکێتی پارێزگار بێت و دوو ساڵی کۆتایی کاندیدی گۆڕان ببێتە پارێزگار.

بەپێی رێککەوتنەکە، دەبوایە لە ساڵی 2016 هەڤاڵ ئەبوبەکر پۆستەکە وەربگرێت.










باسنیوز
Top