وەزیری ناوخۆی عێراق سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئوسامە بن لادن دەکات
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی، وەزـیری ناوخۆی عێراق پەیامێکی بۆ کەسوکاری ئوسامە بن لادن ناردووە.
لە پەیامەکەدا، قاسم ئەعرەجی، کە پێشتر فەرمانی کردبوو ناوەکەی بگۆڕدرێ و بکریتە ئەحمەد حوسێن، پرسەی ئاراستەی کەسوکاری ئوسامە بن لادن کردووە.
ئوسامە بن لادن، لە ساڵی 2002 لە بەغدا لەدایک بووە. باوکی ئەو ناوەی لێناوە و دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراقیش، بەهۆی ناوەکەیەوە نەیتوانی بچێتە قوتابخانە.
ئوسامەی گەنج رۆژی پێنجشەممە 30/11/2017 لە ئەنجامی کارەباگرتن، لە بەغدا گیانی لەدەست دا.
باسنيوز
