فەرەنسا دوو پەیام ئاراستەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

فەرەنسا دوو پەیام ئاراستەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
دەوڵەتی فەرەنسا لە سەردەمی سەرۆکە گەنجەکەیدا، (ئیمانوێل ماکرۆن)، بە گوڕ و تینی زیاترەوە دەیەوێت بێتەوە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق، هەربۆیەش زۆر بەڕوونی دوو پەیامی ئاراستەی حکوومەتەکانی بەغدا و هەولێر کرد.

(ئیمانوێل ماکرۆن)، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات کە خوازیاری "عێراقێکی بەهێز" بوو، داوای جێبەجێکردنی تەواوی دەستووری هەمیشەییی عێراقی کرد و جەختیشی کردەوە "خۆشحاڵ"ە بەوەی (نێچیرڤان بارزانی) و (قوباد تاڵەبانی) بە یەکەوە لە کۆشکی (ئێلیزە) دەبینێت.
kdp-
Top