حەشدی شەعبی دوو پۆلیسی کوردیان ڕفاندووە و دواتر کوشتویانن
(کەمال ئیبراھیم)، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوو پۆلیسی کورد خەڵکی گەرمیان بوونە لە کێڵگەی نەوتی قادر کەرەم دەوامیان کردووە و دوێنێ چوونەتە سەر کاری خۆیان لە ڕێگەی نێوان دوزخورماتوو-قولیچان ون بوونە و موبایلەکانیشیان داخراوە، یەکێکیان ناوی (مەریوان)ـە، خەڵکی عەین شوکرە و ئەوەی دیکەش ناوی (حەسەن)ـە و خەڵکی کفریە و دوێنێ تا ئێوارە نەزانراوە چارەنووسیان چییە، تا ئەمڕۆ تەرمی ھەردووکیان دۆزراوەتەوە.
)کەمال ئیبراھیم) گوتی: "ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە گوندی نارێن لە سنووری قەرەتەپە دۆزراوەتەوە، کە لە لایەن حەشدی شەعبی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کوژراون و لاشە و دەموچاویان شێوێندراوە و چاوەکانیشیان دەرھێنابوون، چونکە تەنیا حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە ھەیە و لە لای گوندێکی کوردیش شەھیدیان کردوون."
کەمال ئیبراھیم) گوتیشی: "ئەمڕۆ تەرمەکانیان گەڕاندنەوە بۆ زێدی باب و باپیرانیان بۆ ئەوەی لەوێ بەخاک بسپێردرێن."
kdp-
