ێزدییەکان ئاماری قوربانییەکانیان ڕاگەیاند

 	 ێزدییەکان ئاماری قوربانییەکانیان ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزیدییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئامارێکی قوربانیانی ئێزدی لە سەرەتای شەڕی تیرۆریستانی داعش تا ئێستا راگەیاند. بەگوێرەی ئامارەکە، ٣ ھەزار و ٢٠٧ ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراون، لەوانە ھەزار و ١٣٧ ئافرەتن و ٣٣٥ پیاو و ٩٠٤ منداڵی ڕەگەزی مێ و ٨٣١ منداڵی ڕەگەزی نێرن. ٣ ھەزار و ٢١٠ کەسی دیکەش لەدەست داعش ماون، لەو ژمارەیەش ھەزار و ٥٠٧ ئافرەت و، ھەزار و ٧٠٣ پیاون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزیدییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاماری قوربانیانی شەڕی تیرۆریستانی داعشی لە ڕێکەوتی ٢٠١٤/٨/٣ تا ئێستا بڵاو کردەوە، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ئاماژە بە ژمارەی سەرجەم ئێزیدییەکان لە عێراق و ژمارەی شەھیدکردن و بێسەروشوێنکردن و بەدیلگرتن و ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ژمارەی ئەو کەسانەی عێراقیان بە یەکجاری جێ ھێشتوە، ھەروەھا تەقاندنەوەی مەزار و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گۆڕە تاکەکەسییەکان لە ماوەی ڕابردوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش تاکو ئێستا بە وردی خستووەتە ڕوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

- ‌‌ ژمارەی ئێزدییەکانی عێراق (٥٥٠.٠٠٠) کەس بووە.

- ژمارەی ئاوارەکانی لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ تا ئەمڕۆ (٣٦٠.٠٠٠) ھەزار کەس بووە.

- ژمارەی شەھیدانی ئێزدی تا ئەمڕۆ (١٢٩٣) کەس بووە.

- ژمارەی ئەوانەی بێ باوک، یان دایک یا ھەردووکیان:

بێ باوک (١٧٥٩)- بێ دایک (٤٠٧)– بێ دایک و بێ باوک (٣٥٩).

- ئەو منداڵانەی لەگەڵ دایک و باوکیان لەدەستی داعشن (٢٢٠.(

کۆی گشتیی بێ دایک و باوکان (٢٧٤٥) منداڵ.

-‌ ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان تا ئێستا (٤٧) گۆڕی بەکۆمەڵ، ژمارەکە لە داھاتوودا زیاتر دەبێت، ئەمە سەرەڕای دەیان گۆڕی بەتەنیا.

- ژمارەی مەزاری ئایینی ئیزدی کە تا ئێستا بە دەستی داعش تەقێندراوەتەوە، (٦٨) مەزارە.

- ژمارەی ئەو ئیزدیانەی کە وڵاتیان جێ ھێشتووە بە یەکجاری، پتر لە ١٠٠ ھەزار کەسن.

- ژمارەی ونبووان ٦٤١٧ کەسن لەو ژمارەیە:

مێ (٣٥٤٧)، نێر (٢٨٧٠).

- ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش تاوەکو ئێستا (٣٢٠٧)، لەوانە (١١٣٧) ژن و (٣٣٥) پیاو، منداڵی کچ (٩٠٤)، منداڵی کور (٨٣١).

ئەوانەی کە تاوەکو ئێستا ماون، (٣٢١٠)، لەو ژمارەیە (١٥٠٧) ژن و (١٧٠٣) پیاو.
kdp-
Top