وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە، دوای تەواوبوونی مۆڵەتی چەسپاندن لەلایەن زانکۆکانەوە، وەزارەتەکەیان پرۆسەی چەسپاندن لەبەرزترن کۆنمرەی وەرگیراو ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/12/2017، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا، تێدا ئاگاداری سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دوای تەواوبوونی مۆڵەتی چەسپاندن لەلایەن زانکۆکان کە لە کاتژمێر 12:00 ئەمشەوە کۆتایی دێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەی چەسپاندن لەبەرزترن کۆنمرەی وەرگیراو بۆ ئەو قوتابیانەی کە داواکاریان پێشکەش بە (بەسیستمی ڕاستەوخۆی دووەم، خوێندنی ئێوارن و پارالێلی ڕاستەوخۆ) کردووە، ئەنجام دەدات، دواتر مافی دابەزین و گۆڕینی شوێنی قوتابی دەدرێتە زانکۆکان، بەمەرجێک کۆنمرەی قوتابی لە چوارچێوەی پلانی وەرگرتن وەرگیرا بێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بۆ ئەوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامی وەرگرتنی (سیستمی راستەوخۆی دووەم، خوێندنی ئێواران و پارالێلی راستەوخۆ) بەیانی دووشەمە ٤/١٢/٢٠١٧ ڕادەگەیەنێت، داوا لە پێشکەشکاران دەکەین بەھەمان وشەی تێپەڕ و وشەی نھێنی یوزەرنەیم و پاسۆرد، ئەنجامەکان لە وێب سایتی زانکۆلاین بدۆزنەوە، ئەو پێشکەشکارانەشی کە یوزەرنەیم و پاسۆردیان نییە دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگە بکەن، بۆ زانینی ئەنجامەکان.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، بۆ ئەوەش پێویستە قوتابی لەماوەی سێ ڕۆژ پەیوەندی بە تۆماری زانکۆ و پەیمانگەکان بکەن، بەپێچەوانەوە یەدەگەکان بەپێی ڕێزبەندی شوێنەکانیان پڕدەکەنەوە.










باسنیوز
Top